بابه‌ت: چۆن له‌خه‌وه‌كانت تێده‌گه‌یت؟
كاتێك خه‌وت لێده‌كه‌وێت، نه‌ستت چه‌ند په‌یامێك ده‌نێرێت كه له‌شێوه‌ی خه‌وندا ده‌رده‌كه‌ون، ره‌نگه گه‌ر بتوانیت له‌و خه‌ونه تێبگه‌یت، ئه‌وا چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانت بۆ رۆشن ببێت، بۆیه هه‌رگیز خۆت گێل مه‌كه‌و هه‌وڵبده شیكار بۆ خه‌ونه‌كانت بكه‌یت، تاكو بتوانیت خۆت له‌گه‌ڵ رۆژگاره‌كانی داهاتوودا بگونجێنیت، لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كی خه‌ون‌و شیكارو چاره‌سه‌ره‌كه‌یان ده‌خه‌ینه روو:1. له‌خه‌ونه‌كه‌تدا ده‌مریت: ئه‌وه بزانه مردنی خۆت یان هه‌ركه‌سێكی تر ماناكه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و هاتنی ژیانێكی نوێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و خه‌ونه مه‌ترسه.له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌ستت پێت ده‌ڵێ كه تۆ پێویستت به‌گۆڕانكاری هه‌یه، ره‌نگه ئه‌و گۆڕانكارییه شتێكی زۆر گه‌وره‌و چاره‌نووسساز نه‌بێت، بۆنموونه ره‌نگه پێویست بكات قژت ببڕیت، یان پێویست بكات چاو بگێڕیته‌وه به‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌یت.2. له‌خه‌ونه‌كه‌تدا كه‌م ئه‌ندام ده‌بیت: ره‌نگه له‌خه‌ونه‌كه‌تدا كه‌مئه‌ندام بوون ته‌واو بێزارت بكات‌و تووشی خه‌مۆكیت بكات، یان ره‌نگه به‌لاته‌وه ئاسایی بێت‌و كێشه‌ت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونه‌كه‌تدا كه‌مئه‌ندام بوویت‌و دڵگران بوویت پێی، مانای وایه كه‌سێكی داخراویت‌و گۆڕانكاری كه‌م له‌ژیانتدا رووده‌دات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌لاته‌وه ئاسایی بوو ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه‌سێكی كراوه‌یت به‌رووی ده‌ره‌وه‌داو گۆڕانكاری نوێ له‌ژیانتدا رووده‌دات.له‌م حاڵه‌ته‌دا باشترین كار ئه‌وه‌یه هیچ گوێ به‌خه‌ونه‌كه نه‌ده‌یت‌و كێشه‌ت نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، چونكه هیچ ناخۆشییه‌ك له‌ژیانتدا روونادات.3. له‌خه‌ونه‌كه‌تدا خێزانه‌كه‌ت خیانه‌تت لێده‌كات: كه له‌خه‌ونتدا خێزانه‌كه‌ت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت خیانه‌تی لێ‌كردیت، ئه‌وا بزانه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوانتانداو تۆ دڵت شكاندووه.له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌وڵبده كێشه‌كانت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌یت‌و دڵی ئاشت بكه‌یته‌وه، ره‌نگه هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خێزانه‌كه‌ت وای خۆی ده‌رنه‌خات كه كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵت، به‌ڵام كه ئه‌و خه‌ونه‌ت بینی بزانه گرفت هه‌یه له‌نێوانتاندا.4. له‌خه‌ونه‌كه‌تدا كه‌سێك دوات ده‌كه‌وێت: كه له‌خه‌وندا كه‌سێك دوات كه‌وت یان راوی نایت، ئه‌وا بزانه گرفتت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی دوات كه‌وتووه نه‌یتوانی تۆ بگرێت، ئاوا مانای وایه له‌دوژمنه‌كه‌ت به‌هێزتریت، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریشی كردیت ئه‌وا له‌و لاواز تریت.له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌وڵ بده كۆتایی به‌و ناكۆكیانه بهێنیت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌ته، تا ده‌توانیت خۆت به‌دوور بگره له‌ئاژاوه.5. له‌خه‌ونه‌كه‌تدا ده‌خنكێیت: خنكان له‌خه‌وندا مانای وایه كۆمه‌ڵێك گرفتی زۆرت هه‌یه‌و فریا ناكه‌ویت چاره‌سه‌ریان بكه‌یت، یان مانای وایه ماوه‌یه‌كی زۆره تووشی دڵه‌راوكێ بوویت.له‌م حاڵ‌ته‌دا هه‌وڵبده ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌یت كه بوونه‌ته مایه‌ی دروستكردنی دڵه‌راوكێ‌و ناجێگیری له‌ژیانتدا، گرنگ ئه‌وه‌یه متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت.6. له‌خه‌ونتدا ون بوویت: كه له‌خه‌ونتدا چویته جێگه‌یه‌كه‌وه‌و ونبوویت، مانای وایه هه‌لێكی گرنگی ژیانت له‌ده‌ست چووه، هه‌مان كات مانای ئه‌وه‌یه كه به‌زووترین كات بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌یت.له‌م حاڵه‌ته‌دا متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆت ببه‌خشه‌و بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووت دوودڵ مه‌به له‌بڕیاردان‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان.7. له‌خه‌ونتدا به‌به‌رزایدا سه‌رده‌كه‌ویت: سه‌ركه‌وتن به‌به‌رزایدا مانای ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سێكیت ئاواتت زۆره له‌ژیانداو هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌یت بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه، به‌رای شاره‌زایان زۆربه‌ی كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌م جۆره خه‌وانانه ده‌بینن، ئه‌گه‌ر به‌به‌رزاییه‌كدا سه‌ركه‌وتیت‌و گه‌یشتیته لوتكه، مانای وایه گه‌یشتنت به‌ئاواته‌كانت نزیكه.ئه‌گه‌ر له‌كاتی سه‌ركه‌وتن به‌به‌رزایدا گرفتی زۆرت هاته پێش مانای وایه هێشتا كاتت ماوه بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته، ئه‌گه‌ر له‌به‌رزاییه‌كه‌ش كه‌وتیته خواره‌وه مانای وایه رێگه‌ی راستت هه‌ڵنه‌بژاردووه، بۆیه باشتره به‌كاره‌كانی خۆتدا بچیته‌وه.8. له‌خه‌ونتدا ددانت ده‌كه‌وێت: زۆرجار ئه‌م حاڵه‌ته وا شیده‌كرێته‌وه كه ئه‌وه‌ی ددانی كه‌وت كه‌سێكی نزیكی ده‌مرێت، به‌بڕوای شاره‌زایان ئه‌م جۆره شیكردنه‌وه‌یه دووره له‌راستییه‌وه، به‌ڵ‌َكو ددان كه‌وتن مانای وایه تۆ كۆنترۆڵی رووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌ر له‌ده‌ست ده‌ده‌یت‌و ترست هه‌یه له‌ئاینده‌ت.له‌م حاڵه‌ته‌دا راستگۆبه له‌گه‌ڵ خۆت ده‌بینیت ترست هه‌یه له‌ته‌ندروستیت یان ترست هه‌یه له‌پیشه‌كه‌ت، بڕوایه‌كی زیاتر به‌خۆت ببه‌خشه.9. له‌خه‌ونتدا ده‌ستگیر كراویت: كه له‌خه‌ونتدا له‌ناو ژوورێك یان قه‌فه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كرێیت، مانای وایه تۆ ناره‌حه‌تیت له‌و ژیانه‌ی تێیدایت، كێشه‌ی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه هیچ كه‌سێك نادۆزیته‌وه ئه‌و راستیه‌ی پێبڵێیت.له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌وردی بیر بكه‌ره‌وه‌و بزانه چ شتێك به‌و جۆره بێزاری كردوویت، هه‌وڵبده له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانتدا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه.10. له‌خه‌ونتدا به‌رووتی ده‌سوڕێیته‌وه: ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونتدا به‌رووتی سوڕایته‌وه‌و هیچ شه‌رمت نه‌كرد مانای وایه كه‌سێكیت متمانه‌ی ته‌واوت به‌خۆت هه‌یه‌و كراوه‌یت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌شه‌رم كرد مانای وایه متمانه‌ت به‌خۆت كه‌م ده‌بێته‌وه‌و داخراوی به‌ڕووی ده‌ورووبه‌ردا.
نیشانه‌كانی خه‌ون بینین:* كه‌سانی ناودار: ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونتدا كه‌سێكی ناودارت بینی مانای وایه متمانه‌ی زۆرت به‌خۆت هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنت نزیكه.* فریشته: ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونتدا فریشته‌ت بینی مانای وایه تۆ كه‌سێكی خاوه‌ن به‌ختیت‌و ژیانت به‌جێگری‌و بێ كێشه به‌ڕێوه ده‌چێت.* لێخوڕین: ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونتدا ئۆتۆمبێلت لێخوڕی دوو لێكدانه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو به‌سه‌ر سوكانه‌كه‌دا، مانای وایه ده‌توانیت ده‌ورووبه‌ر كۆنترۆڵ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر نا مانای وایه ورده ورده متمانه له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.* هه‌وره‌بان: ئه‌گره له‌هه‌وره‌بانێكی به‌رزدا بوویت‌و رۆشن بوو، مانای وایه ئاینده‌یه‌كی باشت هه‌یه، ئه‌گه‌ر تاریك بوو مانای وایه هه‌ست به‌دڵه‌راوكێ ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر پڕ بوو له‌كه‌لوپه‌لی تێكه‌ڵ، مانای وایه پێویستت به‌وه‌یه هه‌نگاوه‌كانی ژیانت رێك بخه‌یت.* قژ: ئه‌گه‌ر قژێكی درێژ‌و گه‌شت هه‌بوو، مانای وایه ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌یه، ئه‌گه‌ر قژیشت هه‌ڵوه‌ری مانای وایه باری ته‌ندروستیت به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت.* دره‌خت: دار‌و دره‌خت هێمایه بۆ كه‌سێتی خۆت، ئه‌گه‌ر دره‌ختێكی چڕ‌و به‌رزت بینی، مانای وایه كاره‌كانت به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر دره‌خته‌كه گه‌ڵاكانی هه‌ڵوه‌ری، مانای وایه متمانه‌ت به‌خۆت نییه.* ره‌نگی تۆخ: بینینی ره‌نگی تۆخ مانای وایه كه‌سێكی سه‌رقاڵیت‌و له‌ژیانی رۆژانه‌تدا فشارێكی زۆرت خستووه‌ته سه‌ر خۆت، باشتره ئه‌و فشاره كه‌م بكه‌یته‌وه.
خه‌ونه‌كه‌ت بیر نه‌چێته‌وه:ره‌نگه زۆرجار له‌خه‌و هه‌ڵبستیت‌و خه‌ونه‌كه‌ت بیر بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خه‌ونه‌كه‌ت له‌یاد بمێنێ په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه:1. پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت به‌خۆت بڵێ كه خه‌ونه‌كه‌ت بیر ناچێته‌وه.2. له‌نزیك سه‌رینه‌كه‌ته‌وه قه‌ڵه‌م‌و كاغه‌زێك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانت بنوسیته‌وه.3. كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت‌و چاو ده‌كه‌یته‌وه كه‌مێك له‌جێگاكه‌تدا بمێنه‌ره‌وه‌و بیر له‌خه‌ونه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه بزانه چۆن بووه.4. هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی خه‌ونه‌كه‌ت بنوسه‌ره‌وه‌و هیچیان مه‌په‌ڕێنه.5. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ت بیر كه‌وته‌وه بزانه ئه‌و رووداوانه‌ی روویانداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به‌ژیانته‌وه‌و هیچ شتێكی هاوشێوه‌ت ڵا به‌سه‌ر نه‌هاتووه
KOSOFE